٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٨:٥٦
مەرجەعییەتی ئێراق خوازیاری دانبەخۆداگرتنی هەموو لایەنەکان لەو وڵاتەدا بوو

نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لە کەربەلا لە کاردانەوە بە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتیی ئەم دواییەی شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، سێ هێزی سەرەکیی ئێراقی بانگهێشت کرد بۆ جێ بەجێ کردنی چاکسازیی ڕاستەقینەو خوازیاری دانبەخۆداگرتنی خەڵک و هێزە ئاسایشییەکان بوو لە خۆپێشاندانەکاندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی"سومرییە نیوز"؛ "ئەحمەد سافی" نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی بەیاننامەی نووسینگەی ناوبراوی لە گوتارەکانی هەینیی کەربەلا خوێندەوە.

لە بەیاننامەی ئایەتوڵڵا سیستانیدا هاتووە، ئێمە نەیاری هێرش بۆسەر خۆپێشاندەران، هێزە ئاسایشییەکان و سامانە گشتییەکانین لە بەغداو ژمارێک پارێزگای ئەو وڵاتەو ئەو کردانە بەتوندی ئیدانە دەکەین.

خۆپێشاندان لە چەند شار، توندوتیژی، سەرهەڵدان و تێکهەڵچوونی خوێناوی لێکەوتووەتەوەو ژمارێک کەس بریندار بوون.

ئەو بەیاننامە هەروەها دەڵێ: لەئەنجامی ئەو ناڕەزایەتییانە، خەساری زۆر کەوتووە لە سامانی دەزگە حکومەتییەکان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو.

ژمارێک شاری ئێراق لەوان بەغدا لەرۆژی سێ شەممەی ڕابردووـەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گەندەڵی، لێبڕاونەبوون بۆ بەرەوڕووبوونەوەی و بێکاری، شایەتی خۆپێشاندانی ناڕەزامەندانەیە کە بەهۆیەوە، ژمارێک لە خۆپێشاندەران وکژران و یان بریندار بوون.

سافی پێی داگرت: چاکسازییەکان لە وڵاتدا بووە بە پێویستیەک و سەرانی سێ دەزگەکە دەبێ هەوڵ وهەنگاوی پراکتیکی هەڵبگرن لەوبارەوە.

ئەحمەد سافی سێ دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی، یاسادانان و دادەوانی بانگهێشت کرد بۆ گرتنەبەری هەنگاوی بنەڕەتی لەپێناو جێ بەجێ کرانی چاکسازیی ڕاستەقینەو وتی کە پەرلەمان لەوبارەوە بەرپرسایەتی قورستری لەئەستۆیە.

نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی وتی: پێویستە بەرپرسان پێش ئەوەی کات لەکیس بچێ، کاروبارەکان ڕاپەڕێنن و ئاگاداری شوێنهاتە مەترسیدارەکانی توندوتیژیی بن.

ناوبراو هەروەها وتی؛ پێشتر داوامان لە بەرپرسانی حکومەتی کرد بەرەوڕووی گەندەڵی ببنەوەو لەوبارەوە پێشنیارمان دا کۆمیسیۆنێک لە کەسانی پسپۆر و کارامە بەدەر لە کەسایەتییە حکومەتییەکان پێک بێ هەتا بەپێوشوێن گرتنی بارودۆخی وڵات، هەنگاوی پراکتیکی بنرێ بۆ چارەسەریی کێشەکان.

سافی هەروەها وتی: لەو کاتەدا ئەو پێشنیارە پشت گوێ خرا بەڵام گرینگیدان پێی، لەبارودۆخی ئێستادا دەتوانێ ڕێکارێکی باش بێ.

ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکان ئەمڕۆش لە چەند شارێکی ئێراق بەردەوامە.

........
340